دەستبەسەرکردنی کۆمەڵێک هاوڵاتی لە شارە جیاجیاکانی کوردستان

ک.م.م.ک:

ڕۆژی شەممە ٢٨ی خەزەڵوەری ساڵی ۲۷۲۲کوردی، چەند هاووڵاتییەک لە شارە جیاجیاکانی کوردستان بە دوای ناڕەزایەتی و مانگرتنی جەماوەری لە دژی کوشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کران و ناوی ئەو هاووڵاتیانە بەم شێوەیەن:

  1. عەبدوڵڵا سەعادەت، شنۆ ئابدانان
  2. ڕوحوڵڵا ڕەحیمی
  3. ڕامین سێیدی
  4. محەممەد خەلیلی
  5. موسەدێق بێیگی
  6. مێهدی شاموورادی
  7. پووریا محەممەدزادە
  8. کامێل فاتحی، خەڵکی سەقز

پێویستە بگوترێ، ڕۆژی هەینی ٢٧ی خەزەڵوەری ئەمساڵ، سێ هاووڵاتیی دیکە لە کوردستان دەستبەسەر کران کە ناوەکانیان بەم شێوەیەی خوارەوەیە.
ئارمین ڕەحمەتی، کوڕی تۆفیق و خەڵکی سنە.
سامان مەعازی، خەڵکی شاری پاوە
ئارڤین ئێقبالی، خەڵکی شاری پاوە.

شیاوی باسە تا ساتەوەختی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر شوێن و چارەنووسی ئەو هاووڵاتیانە لەبەردەستدا نییە.

ر.خ

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *