دێولان؛ دەستبەسەری ٤قوتابی مێرمنداڵ

ک.م.م.ک:

چوارشەمند ٢٥ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ی کوردی، لە ڕەوتی گردبوونەوەی ناڕەزایی دەربڕین ٤ قوتابی مێرمنداڵی کچ بەناوەکانی کیژان کەریمی، ئایدا لوتفی، ستایش ١٧ ساڵ تەمەن و شنۆ ئەحمەدیان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە شاری دێولان دەستبەسەر کران.

شیاوی باسە، اێڕای سەرکوتی خەڵک لە شارە جیاجیاکانی کوردستان، کوشتار و لێدان و ئەشکەنجەی منداڵان و دەستبەسەر کردنیان هەر ڕۆژ زیادی کردووە، لە زۆر حاڵەتدا حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران وێڕای پێشێل کردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان لەهەمبەر مافی منداڵان، ئەوپەڕی هەوڵی کپ کردنی دەنگی خەڵکی داوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *