دەستبەسەری مامۆستایەکی ئاینیی و دوو هاوڵاتی دیکە لە شارەکانی کوردستان

ک.م.م.ک:

شەممە ٢٨ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ی کوردی، دوابەدوای مانگرتن و خۆپیشاندانی خەڵک دژبە کوشتنی حکوومی ژینا ئەمینی لە شارە جیاجیاکانی کوردستان، سێ هاوڵاتت دیکە دەستبەسەرکراون کە ناونیشانیان بەم شێوەیە:

١. مامۆستا محەممەد خزرنەژاد خەڵکی بۆکان

٢. یاسر خزرنەژاد کوڕی مامۆستا محەممەد خزرنەژاد خەڵکی بۆکان

٣. دوکتۆر شۆڕش حەیدەری خەڵکی بۆکان

٤. سیروان محەممەدی خەڵکی سنە

شیاوی باسە کە مامۆستا محەممەد خزرنەژاد پاش وتاردان لە ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ئەسعەد ڕەحیمی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە لە بۆکان دەستبەسەر کراوە.

شیاوی باسە کە تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەم هاوڵاتیانە بەدەستەوە نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *