بۆکان؛ گیانبەختکردنی هاووڵاتییەکی دیکەی ناڕازی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان

ک.م.م.ک:

ڕۆژی هەینی ٢٧ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ی کوردی لە کاتی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی شاری بۆکان، هاووڵاتییەک بە ناسنامەی شەهریار محەمەدی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران گیانی لەدەست دا.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە تەرمی ئەم هاوڵاتیە بۆ نەخۆشخانەی قولیپوور لە شاری بۆکان گواستراوەتەوە.

شایانی باسە کە ڕاپۆرتەکان ئاماژە بە گیانبەختکردنی ٢ خۆپیشاندەری دیکە دەکەن، کە تا ئێستا ناسنامەکەیان بۆ کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان پشتڕاست نەکراوەتەوە.

ک.ح

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *