گیانلەدەستدانی گەنجێکیتر لە پیرانشار بەتەقەی هێزە سەرکوتگەرەکان

ک.م.م.ک:

هەینی ٢٧ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ی کوردی، هاوڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار بەناونیشانی ئەمیر فەراسەتی شاد بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکان گیانی لەدەستدا.

بەپێی هەواڵەکە، هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، بەتەقەی ڕاستەوخۆی چەکی شەڕ بەرەو خۆپیشاندەرانی پیرانشار تەقەیان کرد و ئەم هاوڵاتییە و چەندد کەسێکی دیکەیان بریندارکرد کە ئەمیر فەراسەتی شاد پاش گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە بەهۆی قووڵی برینەکەی گیانی لەدەستدا.

شیاوی باسە کە، تەرمی ئەم هاوڵاتییە گیانبەختکردووە، بە ئامادەبوونی کۆمەڵێکی زۆر لە هاوڵاتیان، لە مزگەوتی حەزرەتی ئیسماعیلی پیرانشار کفن کراو و ڕەوانەی مەزارگە کرا.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *