پولیسی تورکیا لە هێرش و پەلامارێکدا بۆ سەر مامۆستایانی مانگرتوو لە بەرانبەر بینای پەروەردەی نەتەوەیی تورکیا کە بە هۆیی لە سەر کار وەلانانیان ناڕەزایەتییان دەربڕیبوو ،٤٥ کەسیان دەستبەسەر کرد و کۆبونەوەکەشیان بڵاوە پێکردن.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی و بە وتەی ڕۆژنامەی” جمهوریت” لەدوای ئەوەی کە ۱۱هەزار مامۆستای کورد لە تورکیادا بە تۆمەتی پەیوەندی لە گەڵ پ.ک.ک لە کار دەرکران کە نزیک بە ٤هەزار کەس لەو مامۆستایانە سەر بە شاری “ئامەد “بوون و بە کۆبونەوەیان لە پێش بینای پەروەردەی شاری ئامەدا لە ناوچەی” باغلاری”ئەو شارەدا بەو سزا داسەپاوەی وەزارەتی پەروەردە ناڕەزایەتییان دەربڕیوە ، کە ئەم ناڕەزایەتی دەبڕینە بوەتە هۆیی ئەوەی پولیس بەتوندی سەرکوتیان بکات.
پۆلیسی تورکیا لە هێرش بۆ سەر مامۆستایاندا دەستی داوەتە توندو تیژی و بە هەناردەکردنی ماشێنی زرێپۆشی عەسکەری هێرشیان کردە سەر کۆبونەوەکە و بڵاوەیان پێکردن . کە ئەم کارەی پولیس بووە هۆیی ئەوەی تێکهەڵچوون لەناوبەر خۆپیشاندەران و هێزەکانی پولیس دەست پێبکات.
بە پێی ئەو زانیاریانەی بە دەستمان گەیشوون لانی کەم ٤٥ مامۆستای ناڕازی دەستبەسەر کراون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان