بۆکان؛ بەردەوامی کوشتنەکان لە لایەن هێزە چەکدارەکانی ئێران و کوژرانی دوو هاوڵاتی دیکە

ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵی گەیشتوو، ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی خەزەڵوەری ساڵی ۲۷۲۲کوردی، دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی ئەسعەد ڕەحیمی تەمەن ٣٠ ساڵ و محەممەد حەسەنزادە تەمەن ٢٨ ساڵ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە شاری بوکان گیانیان لەدەست دا.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت، کە هاووڵاتیانی شارە جۆراو جۆرەکانی کوردستان و ئێران لە مانگرتن و ناڕەزایەتییەکی سەرتاسەریدان لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران و هێزە سەرکوتکەرەکان ڕاستەوخۆ تەقە لە هاووڵاتیان دەکەن بۆ پاراستنی حکومەت.

ر.خ

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *