کامیران؛ پێنج ئەندامی بنەماڵەی یەکێک لە کوژراوەکان بە تەقەی هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران بریندار بوون

ک.م.م.ک:

سێشەممە ٢٤ی خەزەڵوەری ساڵی ۲۷۲۲کوردی، یەکێک لە هاووڵاتیانی کامیران بە ناسنامەی “فواد محەممەدی” باوکی دوو منداڵ لە کاتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان بە دەستی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کوژرا و بنەماڵەکەی کە بۆ وەرگرتنەوەی تەرمی ناوبراو چوونە نەخۆشخانەی سینا، لە لەیان هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران تەقەیان لێکرا.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لە کاتی ڕاپەڕینی سەرتاسەری گەل کە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و هەموو شارەکانی ئێران بەڕێوە دەچێت، فەواد محەمەدی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی لە شاری کامیران کوژرا، و دوای ئەوەی بنەماڵەکی چوونەتە نەخۆشخانە بەمەبەستی ڕادەستکردنی تەرمی ناوبراو، هێزە ئەمنییەکان گوللەیان ئاراستەی بنەماڵەی کوژراوەکە کردووە و پێنج ئەندامی بنەماڵەی فواد محەمەدی برینداربوون.

ناوی بریندارەکان بەم شێوەیەن؛
باوکی ناوبراو “ئیسماعیل محەممەدی”
مامی ناوبراو “حەسەن محەممەدی” و “ئەحمەد و ئارام و خەبات محەممەدی” برای فواد محەممەدین کە لەم ڕووداوەدا بریندار بوون.

ر.خ

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *