دەستبەسەری خۆپیشاندەرێک لە بۆکان

ک.م.م.ک:

شەممە ٢١ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ی کوردی، هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پشکنینی ماڵ بە ماڵ و دەستبەسەرییە بەربڵاوەکانی لە کوردستان، لە شاری بۆکان هاوڵاتییەک بەناونیشانی پێشەوا ئاقاوەلی ـیان دەستبەسەر و بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لەو شارە ڕاگواست.

بەپێی هەواڵی سەرچاوەی هەواڵگری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: هێزە چەکدارە سەرکوتگەرەکانی ئێران بەتۆمەتی خۆپیشاندان لە شەقام و توندئاژیانە ئەم هاوڵاتییەیان دەستبەسەر کرد.

شیاوی باسە کە، تا کاتی ئامادەکردن و بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی پێشەوا ئاقاوەلی بەدەستەوە نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *