پیرانشار؛ هەڵپەسێراوی دۆخی هاوڵاتیان لە زیندانەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران

ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵەکان، دوو هاوڵاتی خەڵکی گوندی بەندەرە سەربە شاری پیرانشار بەناوەکانی واحد خورسەندی٢٣ساڵ تەمەن، کوڕی خالید و نەجمەدین دارانی ٢٣ساڵ تەمەن، کوڕی کەریم لە زیندانئ حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە نەغەدە بە شێوەی هەڵواسراوی ماونەتەوە.

ئەم هاوڵاتیانە لەسەرەتای مانگی خەزەڵوەر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.

لەلایەکی ترەوە یەکشەممە ٢٢ی خەزەڵوەر هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران دوو هاوڵاتی بەناوەکانی ئومید ئازاد داوەر و سەرگورد مستەفاپوور خەڵکی پیرانشاریان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕایان گواستن.

هەروەها لەماوەی ڕۆژانی دوایی هاوڵاتییەکی دیکەیش بەناونیشانی مەهدی مرادی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.

هیچ زانیارییەک لە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەم هاوڵاتیانە بەدەستەوە نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *