بەردەوامی دەستبەسەرکرانی ئه‌سکەندەر لوتفی و مەسعوود نیکخا

ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، “ئه‌سکەندەر لوتفی” و مەسعوود نیکخا لە ئەندامانی ئەنجوومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان لە دۆخێکی زۆر خراپ لە بەندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین ڕاگیراون.

شۆرای هاوئاهەنگی دامەزراوەگەڵی پیشەیی مامۆستایان لە ڕاپۆرتەکەیدا باسی لێکردووە کە ئه‌سکەندەر لوتفی و مەسعوود نیکخا دوو ئەندامی ئەنجوومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان، ١٦ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ی کوردی، دەستبەسەر و تا ئێستە لە ژوورە تەنگەکانی بەندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین بەندکراون.
ئەم دوو مامۆستایە لە پەیوەندیگەلی کورتی تێلەفوونی باسیان لە دۆخی زۆر ناجێگیری شوێنی ڕاگیرانەکەیان کردووە.

بەپێی هەواڵەکە، ژوورە تەنگە ٥ مەترییەکان لانیکەم بۆ پێنج کەس دابین کراوە. بەبۆنەی ڕێژە زۆری دەستبەسەرییەکان، زیندانییەکان ناچارن لە شوێنی تەسک و ناجێگیر بنوون.

شیاوی باسە کە ناوەوەی ئەم بەندە ٥ مەتریانە، ئاودەست و دووشێکی بۆ خۆشۆردن لێیە. بەبۆنەی ئەوەی ژوورە تاکەکەسییەکان بێبەرین لە هەواکردن(تهویە) گەر کەسێک ئادەست بکات، هەوای ژوورەکە لانیکەم بۆ دە خولەک توانای هەناسە هەڵکێشان لەدەست دەدات و گەرماویش شوێن و بۆ شایی تایبەتی نییە. بەلەبەرچاوگرتنی ئەو پانتایەی ئاودەست و گەرماو پڕی دەکەنەوە، لانیکەم تەنیا ٣ مەتر بۆ حەسانەوە و نووستنی دەستبەسەرکراوان دەمێنێتەوە.

شیاوی باسە کە ئەم ژوورانە لە وەرزی زستان زۆر ساردن و هەندێ جاریش تەنانەت بێبەرین لە ڕووناکایی.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *