شاباد؛ سەرۆکی زانکۆ و ڕێوەبەری پێشوی بەشی پەروەردەیی شارەکە دەستبەسەر کرا

ک.م.م.ک:

بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بە دەست گەیشتووە، لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا دکتۆر عەلیڕەزا تەدرو، مامۆستای زانکۆ و سەرۆکی پێشووی بەشی پەروەردەی(ادارە آموزش و پرورش) شاباد (ئیسلاماوای غەرب)، بەهۆی ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە شێوەی خراپی هەڵسووکەوتی بەرپرسەکان و رابەری ئێران و هەروەها شێوەی توند و تیژی بەرامبەر خۆپیشاندەران، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە هەڕەشەیان لێکراوە.

بەپێ زانییارییەکان، ناوبراو، چەندین ڕۆژە لەلایان هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و گوازرانەوە بۆ شوێنێکی نادیار. ئەمەش بووە هۆی دڵگرنی کەسووکار و بنەماڵەکەی.

جێگای ئاماژەیە، کە تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە،  لەبارەی شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی ئەم هاوڵاتییە هیچ زانییارییەک بەردەستدا نییە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *