دەستبەسەری چاڵاکێکی ژینگە له پیرانشار

ک.م.م.ک:

شەممە ٢١ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی “ئەیووب حەدیسی”، ئەندامی ئەنجوومەنی لایەنگرانی ژینگەی پیرانشار بەمەبەستی جێبەجێکردنی حوکمی زیندان، بۆ زیندانی حکوومەتی ئێران لە نەغەدە ڕاگوازرا.

شیاوی باسە کە ئەم هاوڵاتییە لەماوەی چەندد مانگی ڕابردوو، لەلایەن دادگای ئینقلابی ئێران لە پیرانشار بەسەرۆکایەتی هاریکاری حیزبێکی کوردی ئەپوزیسیۆنی حکوومەتی ئێران بە ٦ مانگ زیندان مەحکووم کرابوو و خاکەلێوەی ئەمساڵ، ئەم هاوڵاتییە بەدانانی بارمتەی یەک ملیارد و پانسەد ملوێن تمەنی لە زیندانی حکوومەتی ئێران لە نەغەدە ئازاد کرابوو.

شیاوی بادە کە ئەیووب حەدیسی لە ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوو بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و لە ماوەی دەستبەسەری لە هەبوونی پارێزەر و چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی بێبەری بووە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *