ک.م.م.ک:
هەینی ۲۰ی خەزەڵوەری۲۷۲۲ی کوردی، دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی ئەیوب میرزایی و شیروان خزری خەڵکی گوندی بێمزوورتی-ی سەر بە شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەرکران و گوازرانەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
جێگای باسە کە، شیروان خزری پەرستاری نەخۆشخانەی شاری شنۆیە.
جێگای ئاماژەیە کە، تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، لەبارەی شوێنی ڕاگیران و دۆخی ناوبراوکان هیچ زانییارییەک بەردەستدا نییە.
ع. س