چۆنیەتی کوژران و برینداربوونی سێ هاوڵاتی باشووری کوردستان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕێکەوتی ٥ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ی کوردی، لەدوای کوژرانی هاوڵاتییەکی خەڵکی شاری بانە بەناونیشانی موتەلیب سەعیدپیروو چەندد کەس لە خزم و کەسووکاری ناوبراو بەناوەکانی ڕەسووڵ محەممەد، داستان محەممەد و مەحموود عەزیز، خەڵکی گوندی مەروێ سەربە قەزای شارباژێری پارێزگای سلێمانی بۆ ئەسپەردە و بەشداری لە ڕێوڕەسمی ناوبراو دێن بۆ گوندی چۆمان و دەکەونەبەر دەسڕێژی هێزە سەرکوتگەرەکانی ئێران.

بەگوێرەی هەواڵەکە پاش ئەوەی محەممەد ڕەسووڵ بەخەستی بریندار دەکرێ داستانی کوڕی خۆی دەدات بەسەر جەستەیدا بۆ ئەوەی فیشەکی کەمتری بەربکەوێ و هەرلەوێ دەسبەجێ داستان دەکوژرێ و هاوڵاتییەکەی تریش بەناوی عەزیز مەحموود بریندار دەبێ.

شیاوی باسە محەممەد ڕەسووڵ باوکی داستان لەودەمەوە تا ئێستە لە نەخۆشخانە لەژێر چاوەدێری پزیشکدا بوو تا چوارشەممە ١٨ی خەزەڵوەری بەبۆنەی قورسی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *