ڕاپۆرتی پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە ماوەی ۵۵ رۆژی دوایی، بە هەوڵ و تێکۆشانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانە و بە پشتبەستن بە ڕاپۆرتەکانی ئەم ڕێکخراوە مافی مرۆڤییە کۆ کرداوەتەوە.
ئەم ڕاپۆرتە بە هۆی ئیزن پێنەدانی حکوومەتی ئێران بە ڕێکخراوە و گرووپە مافی مرۆڤییەکان، ڕاپۆرتێکی تۆکمە و تەواو نییە و تەنیا بەشێک لە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە کوردستان دەخاتەڕوو.
حکوومەتی ئێران لە دەسپێکی هاتنە سەرکاری بە دەستبەسەر کردن، حووکمی زیندان، ئەشکەنجە و سێدارە و … مافی مەدەنی، سیاسی و کۆمەڵایەتی خەڵک بە تایبەتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێشێل دەکات .
پێشێلکاری ماڤی ڕادەربڕین، پێشێل کردنی مافی ژیان و ئەمنییەتی تاکەکەسی و هەڵاواردنی حکوومی بابەتگەلێکن کە ڕۆژانە لە لایەن حکوومەتەوە جێبەجێ دەکرێن.
دەسـتبەسەرکراو و زینـدانی
لە ماوەی ۵۵ رۆژی دوایی بە هۆی سەرهەڵدانی سەراسەری لە ئێران و بە تایبەتی لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە لایان هێزەکانی کۆماری ئیسلامی بە شێوەی راستەوخۆ هێرش کرایە سەر خەڵک و بە تایبەتی لە ڕۆژهەلاتی کوردستان خەڵکێکی زۆر دەستبەسەر و بریندار کران و رێژەیەکی زۆر کوژران.
بە پێی ئاڵۆزی زۆر و قەتع کردنی هێڵی ئینتێرنێت لە سەر خەڵک لە لایان کۆماری ئیسلامی ئیمکانی دەسپێڕاگەیشتن بە ناوونیشان و رێژەی کوژراوان و بریندار و دەسبەسەر کراون کەم بووە. بە پێی ئاماری گەیشتوو بە کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان لەم ماوەیەدا زیاتر لە ۱۳۰ ژن و زیاتر لە ۶۴۵ پیاو دەستبەسەر و زیندانی کراون.
کـوژراو و بـریندار
هەروەها بە پێی ئاماری کۆکراوە بە ناو و نیشان لە لایان کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لەم ماوەیە دا ۶۷ کەس لە ژن و پیاو کوژراون و زیاتر لە ۳۷ کەسیش بریندارن.
لە بەردەوامی سیاسەتی سیستماتیکی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ لە ناوبردنی گەلی کورد و بە تایبەتی کوشتنی ژنان لەم مانگە دا وەک هەمیشە هێرش کرایە سەر ژنان و کچە کوردی ۲۲ ساڵ تەمەن “ژینا (مهسا) ئەمینی” خەڵکی شاری سەقز لە رۆژهەڵاتی کوردستان کرایە ئامانج و لە ژێر ئەشکەنجەی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ هەمیشە لە هۆش چوو و گیانی لە دەستدا.
دوابەدوای کوشتنی ژینا ئەمینی یەکەمین سەرهەڵدان لە شاری سەقز و دیواندەڕە دەستیپێکرد و تەواوی ئێرانی گرتەوە.
هێزەکانی حکوومەتی ئێران بە شێوەی ڕاستەوخۆ هێرشیان کردە سەر خەڵکی سویل و رێژەیەکی زۆر لە خەڵک بە تایبەتی لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بریندار و دەستبەسەر کران و رێژەیەکی زۆر لە خەڵک کوژران.
بە هۆی قووت بوونی هێڵی ئینتێرنێت و گووشار لە لایان کۆماری ئیسلامی ئیمکانی دەستپێڕاگەیشت بە ناوونیشان و ئاماری درووستی کوژران و برینداران کەم بووە و ئەو رێژەیە دەتوانی زۆر زیاتر بێ.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان