مانگرتن لە خواردنی ئارین کۆخایی وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە ئەشکەنجەدان لە دەستبەسەریدا

ک.م.م.ک

چوارشەممە – ١٨ی خەزەڵوەری ساڵی ۲۷۲۲ی کوردی، ئارین کۆخایی، دەستبەسەرکراوێکی تەمەن ١٨ ساڵ بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر ئەشکەنجەدان و خراپی بارودۆخی دەستبەسەرکردن مانی لە خواردن گرت.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، مانگرتنی ئەم گەنجە بۆ ڕووبەڕووبوونەوە و ئەشکەنجەدانی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان و خراپی بارودۆخی دەستبەسەرکردن و نالەباری ناوەندی دەستبەسەرکردنە.

جێگەی ئاماژەیە ئەم گەنجە تەمەن ١٨ ساڵە لە ٧ی خەزەڵوەر لە پێوەندی لەگەڵ کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان لە شاری ئیلام لە ماڵی باوکی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

ر.خ

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *