ک.م.م.ک:
یەکشەممە ١٥ی خەزەڵوەری ساڵی ۲۷۲۲ی کوردی، هاووڵاتییەکی شاری دێهلوران بە ناسنامەی فەرزاد ئازەرپیرا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە ڕفێندرا.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕفاندنی ئەم هاووڵاتییە لە پێوەندی لەگەڵ ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی کوردستان و شارەکانی ئێران ئەنجام دراوە.
تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەبارەی چارەنووس و شوێنی ئەو کەسەی ناوبراوەوە نییە.
ر.خ