هاووڵاتییەک لە پیرانشار بە شێوەی کاتی ئازاد کرا

ک.م.م.ک:
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان، یەکشەممە‌‌‌ ۱٥ی خەزەڵوەری ۲۷۲۲ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناوی شاهین ئارمەند ۱٨ ساڵە، کوری واحید و خەڵکی پەسوێ سەر بە پیرانشار، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە گرتووخانەی حکوومەتی ئێران لەو شارە ئازاد کرا.

جێی ئاماژەیه کە، ناوبراو لە ڕێکەوتی ۷ی ئەم مانگە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ یەکێک لە گرتووخانەکانی ئێران لە پیرانشار.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *