ک.م.م.ک:
شەممە ١٥ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ی کوردی، خوێندکارێکی بواری پزیشکی زانکۆی ئەهواز، بەناونیشانی بەشار فایەق ئەحمەد ٢١ساڵ تەمەن و خەڵکی شاری بەردەڕەش سەربە شاری دهۆک لە هەرێمی کوردستان، لەلایەن چەندد کەسی نەناسراوەوە بەگرانی بریندارکرا.
بەگوێرەی هەواڵەکان؛ ناوبراو شەوی شەممە لە پارکێکی نێزیک بە شوێنی نووستنەکەی، لەلایەن ٧ کەسی نەناسراوەوە پاش ڕفاندنی موبایل و کەلووپەکانی بە چەکی سارد بریندار کرا و بۆ نەخۆشخانە ڕاگوازرا.
جێی باسە کە پاش کەمتر لە دوو ڕۆژ و سێ جار نەشتەرگەری ناسەرکەوتوو، بەبۆنەی خوێن بەربوونی ناوەکی زۆرەوە گیانی لەدەستدا.
ق.ش