ک.م.م.ک:
سێشەممە ڕێکەوتی ١٧ی خەزەڵوەری ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، چارەنووسی “موحسێن تەیمووری ” لاوی تەمەن ٢٣ ساڵ خەڵکی کووهدەشتی لوڕستان کە لە ڕێکەوتی ٣١ی خەرمانانی رابردوودا ڕفێنرا بوو، پاش تێپەڕبوونی نزیکەی ۵۰ ڕۆژ تا ئێستا ناڕوونە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، مۆحسێن تەیمووری شەوی ٣١ی خەرمانانی ڕابردوو لە کاتی وەدەرکەوتنی لە ماڵەکەی خۆی بە جۆرێک ڕفێنراوە کە تەنانەت سویچی ماشێنەکەی لە بەردەرگای ماڵەکەی جێ ماوە.
شیاوی باسە کە، تا ئێستا بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە هیچ زانیارییەکیان لە چارەنووسی کوڕەکەیان وەدەست نەکەوتووە.
ع. ر