ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕێکەوتی ٢ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ی کوردی، هاوڵاتییەکی خەڵکی شاری شنۆ و دانیشتووی شاری پیرانشار بەناونیشانی ئەحمەد ساعێدی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە لەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازراوە.
بەگوێرەی هەواڵەکە ناوبراو ٣١ساڵی تەمەنە و خاوەنی منداڵێکی ٣ ساڵەیە.
شیاوی باسە ئەحمەد ساعێدی دوکانی فرۆشتنی موبایلی هەیە و هەر لە دوکانەکەی خۆی هەڵیان کوتاوەتەسەری و ڕفاندوویانە.
بەپێی بەدواداچوونی هەواڵنێری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لەگەڵ خزم و نیزێکانی ناوبراو تا ئێستە هیچ زانیارییەک لەمەڕ چارەنووس، دۆخی سڵامەتی و شوێنی ڕاگیرانی ئەم هاوڵاتییە وەچنگ نەکەوتووە.
ق.ش