ک.م.م.ک:
بە گوێرەی زانیاریەکانی ناوەندی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ٢٩ی خەرمانانی ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، هێزە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، لە ڕەوتی خۆپێشاندانە جەماوەریەکانی گشتی بە کوشتنی ژینا ئەمینی لە لایان حکوومەتەوە، هاووڵاتییەکی خەڵکی ناوچەی لەیلاخ بە ناوی “مێهدی جوانمردی” لە شاری دێوەلان دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
بە پێی هەواڵەکە، سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەی ئەو هاوڵاتیە بۆ ئۆرگانە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێران لە شاری دێوەلان و سنە تا ئێستا لە چارەنووسی ناوبراو هیچ زانیارییەک لە بەر دەست دا نییە.
ع . ر


