ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵەکان؛ هاوڵاتییەکی ٢١ساڵ تەمەن بەناونیشانی ئەمیر حسەین شامحەممەدی خەڵکی شاباد، لە پارێزگای کرماشان کە لە ١٢ی خەزەڵوەر لە ڕێوڕەسمی چلەی سەعید مەحموودی، بەهۆی تەقەی هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بریندار کرابوو، دەستبەسەرکرا.
بەگوێرەی هەواڵەکە، هێزە ئەمنییەکان ئەم هاوڵاتییەیان بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستووە و چارەنووسی نادیارە.
ق.ش