مەریوان؛ تەرمی نەسرین قادری بە خاک سپێردرا

ک.م.م.ک:

یەکشەممە‌‌‌‌ ڕێکەوتی ۱٥ی خەزەڵوەری۲۷۲۲ی کوردی، تەرمی نەسرین قادری، خوێندکاری دکتۆرای فەلسەفەی زانکۆی عەللامە تەباتەباییە و کچی بنەماڵەکەی ناودار و ناسراوی شار مەریوان، بە بەشداری ژمەرەیەک خەڵکی ئازادی خواز بەخاك سپێردرا.

شایانی باسە کە، هەینی رێکەوتی ۱۳ی خەزەڵوەری ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، نەسرین قادری خەڵکی شاری مەریوان لە کاتی ناڕەزایەتی و مانگرتنی گشتی خەڵک بە کوشتنی ژینا ئەمینی لە تاران لە لایان حکوومەتەوە هێرش کرایە سەر ماڵەکەی و بە لێدانی باتووم لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکان کەوتە کۆما و دوای رۆژێک گیانی لەدەست دا.

ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *