کرماشان؛ سەپاندنی حوکمی ئێعدام بەسەر گۆرانی بێژێکی ڕەپ

ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی شەممە ٧ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ی کوردی، دادگای کۆماری ئیسلامی ئێران حوکمی ئێعدامی سەپاند بەسەر سامان سەیدی ناسراو بە سامان یاسین گۆرانی بێژ و ئاوازدانەری کوردی خەڵکی کرماشان و دانیشتووی تاراندا.

بە گوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو بەبۆنەی پشتیوانی لە خۆپیشاندانەکان و خوێندنی سروود و ئاوازی شۆشگێڕانە دەستبەسەر و لە دادگایەکی ساختەدا پاش سێ حەوتوو لە دەستبەسەریەکەی ئێعدام( محاربە)ی بەسەردا سەپێنرا.

شیاوی باسە کە، ناوبراو یەکشەممە ١٠ی ڕەزبەر لە ماڵەکەی خۆی لەتاران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو.

ق.ش

Leave a Reply

%d bloggers like this: