ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، شەممە ٧ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ی کوردی، هاوڵاتییەکی خەڵکی شنۆ بەناونیشانی سامان قادرپوور ناسراو بو سامان کوردە کوڕی عەبدولواحید ٣٧ساڵ تەمەن، لە ڕەوتی خۆپیشاندانە گشتگیرەکان لە تاران دەستبەسەر و لە ژێر ئەشکەنجەی هێزە سەرکوتگەرەکانی ئێران لە گرتووخانەیەکی ئەمنییەتی گیانی لەدەستداوە.
بەگوێرەی هەواڵەکە، سەرچاوەیەک ئاشکرای کرد کە ڕۆژی دووشەممە دامەزراوەیەکی ئەمنییەتی لەڕێی تێلەفوونەوە بنەماڵەی قادرپووری ئاگادار کردۆتەوە کە بۆ ناسینی تەرمی کوڕەکەیان کە بەبۆنەی ڕاوەستانی دڵەوە مردووە سەردانی تاران بکەن و مامی سامان پاش چوونی بۆ ساردخانەی بەهەشتی زارا تەرمەکەی ناسیوەتەوە.
جێی باسە سەرچاوەیەکیش کە لە ذێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ناوبراو بەشداری کردبوو توانیبووی لە نێزیکەوە تەرمی سامان ببینێت و پشتڕاستی دەکاتەوە کە ئاسەواری لێدان و ئەشکەنجە لەسەر ڕوومەت و جەستەی دیار بووە.
بەپێی زانیارییەکان تەرمی سامان قادرپوور ڕۆژی چوارشەممە ١١ی خەزەڵوەر لە زێدی خۆی شاری شنۆ ئەسپەردە کراو تا ئێستە بەم گیان بەختکردوەوە ٥ هاوڵاتی لە شاری شنۆ لەم ماوەیە بەدەستی هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران گیانیان لەدەستداوە.
ق.ش