ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵەکان، چارەنووسی دوو هاوڵاتی بەناوەکانی شایان وەیسی و پوویا وەیسی خەڵکی کرماشان پاش دەستبەسەرکران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە نادیارە.
بەگوێرەی هەواڵەکە، ئەم دوو هاوڵاتییە لە شەممە ٧ی خەزەڵوەر لە ڕەوتی خۆپیشاندانە گشتگیرەکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازران.
تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی ئەم هاوڵاتیانە بەدەستەوە نییە.
ق.ش