ک.م.م.ک:
چوارشەممە۱۱ ی خەزەڵوەری ۲۷۲۲ی کوردی، لاوێکی ۱٨ساڵان بە ناوی موئمن زەند کەریمی کوری عوبەید، دانیشتووی گەڕەکی گوڵشەنی سنە لە رەوتی بەڕێوەچوونی گردبوونەوە ناڕازییەکان لە شاری سنە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرانی کۆماری ئیسلامی گیانی لەدەست دا.
شایانی باسەکە، تەرمی ئەم لاوە 18 ساڵە گوازرایەوە بۆ گوندی ماچکەی سەر بە دێولان بۆ ناشتن و هێزئەمنییەتییەکانی ئێران فشاریان لە بنەماڵەی زەندکەریمی دەکات تاکوو شەو تەرمی کوڕەکەیان بەخاک بسپێرن.
جێگای باسە کە، لە دەسپێکی خۆپێشاندانەکانی دژ بە کوشتنی حکوومەتیی ژینا ئەمینی تا ئێستا بە دەیان مناڵ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزئەمنییەتییەکانی ئێران کوژراوە.
ع. س