ک.م.م.ک:
بە گوێرەی ڕاپۆرتەکانی کە وەدەست کەوتوون یەکشەممە رێکەوتی ٨ی خەزەڵوەری ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی “جەماڵ قائیمی ” لە گەڕەکی کاربەدەستانی شاری مەهاباد لە لایان هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێران دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
بە پێی هەواڵەکە، ناوبراو بە تۆمەتی “هاندانی خەڵک بۆ بەشداری کردن لە خۆپێشاندانی ناڕەزایەتی ” لە ماڵەکەی خۆیدا لە لایان هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پاش لێدان و پێدادانێکی زۆر دەستبەسەریان کرد.
هەروەها هاوکات لە شاری سەردەشت هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی “یاسین رەحمانی ” لە لایان هێزەکانی ئەمنییەتی حکوومەتی ئێران دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لە شوێنی بەندکران و چارەنووسی ئەو هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک لە بەر دەست دا نییە.
ع. ر