بێ ئاگایی لە چارەنووسی هاووڵاتییەکی کورد لە تاران

ک.م.م.ک:
بەپێی ئەو زانییارییانەی بە دەست گەیشتوون، هاوڵاتییەک بە ناسنامەی کیا حەسەنی خەڵکی پاوە و دانشتووی تاران کە لە ڕێکەوتی ۳۰ی خەرمانانی ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو، چارەنووسی نادیارە.

شایانی باسە کە ناوبراوە لە کاتی دەستپێکردنی خۆپیشاندانە سەرتاسەرییەکانی کوردستان لەسەر کوشتنی ژینا ئەمینی دەستبەسەر کرابوو

جێگای ئاماژەیە کە، ئەو هاوڵاتییە، دوای دەستبەسەرکردنی گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار و تا ئێستا هیچ زانییارییەک لەسەر چارەنووسی بەدەستەوە نییە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *