ک.م.م.ک؛
بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بە دەست گەیشتووە، یەکشەممە ٤ی خەزەڵوەری۲۷۲۲ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناونێشانی یەحیا مۆعین فەر خەڵکی مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بە مەبەستی لێپرسینەوە گواستیانەوە بۆ یەکێک لە گرتووخانەکانی ئێران لە شاری ورمێ.
جێگای ئاماژەیە، کە تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، لەبارەی شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی ناوبراو هیچ زانییارییەک لە بەردەستدا نییە.
ع. س