ئاشکرابوونی ناونیشانی ئەندازیارێکی دەستبەسەرکراوی کامێرانی لە تاران

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیاریی و بەدواداچوونی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕێکەوتی ٤ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ی کوردی(٣٤ڕۆژ بەرێ) ئەندازیارێکی ئاوەدانکردنەوەی خەڵکی شاری کامێران بەناونیشانی کۆسار نەوخاسی کوڕی جەبار ٣٧ساڵ تەمەن و خێزاندار، کە لە شاری تاران سەرقاڵی ئەندازیاری بوو لە گۆڕەپانی ئاریاشاری تاران لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە، هەر لەدوای دەستبەسەرکرانییەوە بنەماڵەکەی بەدواداچوونیان بۆ دۆخ و چارەنووسی ناوبراو کردووە و داوایان کردووە بەبارمتە ئازاد بکرێت بەڵام هیچ وڵامێکیان پێنەدراوەتەوە و بڕیارە ڕۆژی سێشەممە١٠ی خەزەڵوەری دادگایی بکرێت و حوکمی بەسەردا بسەپێنرێت.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *