ک.م.م.ک:
بە گوێرەی ڕاپۆرتەکانی گەیشتوو، لەم چەند رۆژەی رابردوو دا ٤ هاووڵاتیی بە ناوەکانی ئەشکان مورادی، ئەردەڵان نەجەفی، مەسعوود مورادی و رەزا ئەمیری خەڵکی شاری قەسری شیرین لە پەیوەندی بە گردبوونەوەکانی ناڕەزایەتی لەو شارە دا لە لایان هێزە ئەمنیەتییەکانی ئێران دەستبەسەر کران.
پێویستە ئاماژەی پێ بکرێت کە، لە شوێنی بەندکران و چارەنووسی ئەو هاووڵاتیانە هیچ زانیارییەک لە بەر دەست دا نییە.
ع. ر