کرماشان؛ گەنجێک21 ساڵە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەرکرا

ک.م.م.ک؛

بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بە دەست گەیشتووە، ڕۆژی شەممە ۷ی خەزەڵوەری۲۷۲۲ی کوردی، هێزە ئەمنییەکانی ئێران گەنجێک تەمەن 21 ساڵ بە ناسنامەی ئاریز خورەمی خەڵکی ڕوانسەری سەر بە پارێزگای کرماشانیان لە ماڵی تایبەتی خۆی دەستبەسەر و گواستیانەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، دەستبەسەرکردنی ئەو هاوڵاتییە بەبێ فەرمانی دادوەری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ئەنجام دراوە.

جێگای ئاماژەیە، کە تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، لەبارەی شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی ناوبراو هیچ زانییارییەک بەردەستدا نییە.
ع. س

Leave a Reply

%d bloggers like this: