پیرانشار؛ هاوڵاتییەک ناڕازی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە برینداربوو

ک.م.م.ک::
بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بە دەست گەیشتووە، ڕۆژی شەممە ۷ی خەزەڵوەری۲۷۲۲ی کوردی، لە رەوتی گردبوونەوەی ناڕەزایی لە پیرانشار، هاوڵاتییەک بە ناوی یەقعوب قوربانی تەمەن 29 ساڵ خەڵکی گوندی قەڵاتە ڕەش بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران بە سەختی بریندار بوو.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو بەهۆی سەختیی برینەکانی لە نەخۆشخانەیەک پیرانشار(پیرانشهر) لە چاودێرییەکی پزیشکیی چڕدایە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *