ئازادی بە دانانی بارمەتەسلایدەرمرەخەسی

سنە؛ خەبات دێهدار بە شێوەی کاتی ئازاد کرا

ک.م.م.ک:
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی شەممە ۷ی خەزەڵوەری ۲۷۲۲ی کوردی، چالاکوانێکی کرێکاری و زیندانی سیاسی پێشوو خەبات دێهدار بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە زیندانی حکوومەتی ئێران لە سنە ئازاد کرا.

جێی ئاماژەیه ئەو چالاکوانە کرێکارە لە ڕێکەوتی ۲٨ی رەزبەری ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ یەکێک لە گرتووخانەکانی ئێران لە سنە و دوای تەواوبوونی قۆناغەکانیی لێپرسینەوە گوازرایەوە بۆ زیندان.
شایانی باسە کە ناوبراو لە کاتی دەستبەسەری دا لە مافی دەستپێگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن بە بنەماڵە بێبەری کرا بوو.
ع. س

Related posts

مامۆستای زمانی کوردی چرۆ ئەحمەدی لە شاری دیواندەرە دەستبەسەرکرا

کامێران؛ برینداربوونی چالاکوانێکی ژینگەپارێزی له کاتی کوژاندنەوەی ئاگردا

Rahim Kholafai

تەرمی دوو کۆڵبەرە نوقم بوکەی بەنداوی هەباس ئاوای شاری بانە تا ئێستا نەدۆزراوەتەوە

Rahim Kholafai

Leave a Comment