ک.م.م.ک.:
ڕۆژی پێنجشەممە ٥ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ی کوردی، دوای بەخاکسپاردنی ئیسماعیل مەولوودی، شەڕ و پێکدادان لە نێوان خەڵک و هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران لە شاری مەهاباد ڕوویدا، کە تێیدا هاووڵاتییەک بە ناسنامەی “سەلاح قادری” ناسراو بە سەلاح زەنجیری، ناوبراو کوڕی عەبدوڵا، خێزاندارە و خاوەنی دوو منداڵە، بە چەکی جۆری ژ٣ بە سەختی بریندار بووە و باری تەندروستی ناجێگیرە.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ژمارەی بریندارانی شاری مەهاباد زیاتر لە ٢٠ کەسە و زۆربەی ئەو کەسانە لە ماڵەوە چارەسەریان بۆ کراوە.
ک.ح