بەپێی ڕاپۆرتێک کە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە موچەی دوا کەوتوی نزێک بە ۲۰۰کەس لە کرێکارانی سەنتەری “کشت و سەنعەتی”مهاباد هێشتا نەدراوە . ئەم کرێکارانە خوازیاری موچەی چواردە مانگ دواخراوی خۆیانن.
بەپێی ڕاپۆرتە؛ نزیک بە ۲۰۰کەس لە کرێکارانی پیشەیی لە هەر چوار قۆڵی سەوزی مهاباد کە بریتین لە “کشت وسەنعەت ، سەنتەری ئاژەڵداری و پیشەیی مهابادو سەنتەری هوما مورغی مهاباد و ساردخانەی زەمزەمی مهاباد ، داواکاری موچەی چواردە مانگ وە دواکەوتوی خۆیانن.
بە وتەی یەکێک لە کرێکاران لەم چواردە مانگەدا تەنیا هەندێک پارەیان لە سەر حسابی مانگانەکەیان پێدراوە بەڵام زۆرینەی موچەکانیان هێشتا پێنەدراوە.
کرێکارانی ئەو سەنتەرە پیشەییە دەڵێن؛ بەرپرسی سەنتەرەکە بەڵێنی داوە کە پێش لە جێژنی قوربان بەشێکی زۆر لە داخوازیەکان بەشێوەی قستی دەدرێتە کرێکاران.
ئەم کرێکارانە جگە لە ڕەخنەی توند لە و بەڵێنە بێ بنەمایانەی بەرپرسان لە چەند مانگی دەربازبوودا
دووپاتی دەکەنەوە دەڵێن؛پارکەش لە جێژنی قورباندا کۆبونەوەێیکمان بەڕێ خست و پلاکاردێکمان لە ژێر ئەم شوعارەدا بەرز کردەوە کە “سفرەکانمان بەتاڵە “ئێستاش دوای ساڵێک نەوەک داخوازیەکانمان جێبەجێ نەکراوە بەڵکوو سفرەکانمان بەتاڵتر بوەتەوە.
شایانی باسە بگوترێت ئەم کرێکارانە لە مانگی گەلاوێژی ئەمساڵدا دەستیان دایە مانگرتن و ناڕەزایەتی دەربڕین و خوازیاری موچەدواکەوتوەکانی خۆیان بوون و زیاتر لە ۱۰ ڕۆژ لە بەر دەرکی ناوەندی کشت و سەنعەتدا ” دەواریان” لێدا بەڵام بەو مانگرتنەش بە ویست و داخوازییەکانیان نەگەیشتن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان