کۆنگرەی نەتەویی کوردستان(ک ن ک) بە بڵاو کردنەوەی داواکاریەک، بانگ لە کوردستانیان و تەواوی گەلانی ئازادیخواز دەکات، لە هەمبەر تاوانە دژە مرۆڤیەکانی دەوڵەتی تورکیا و هێرشەکانی بۆ سەر گەلی کوردستان بئ دەنگ نەبن و ئەو کردەوە دژە مرۆڤیە شەرمەزار کەن.
بۆ ئەو مەبەستە ک ن ک بریاری داوە خۆپێشاندانێکی بەپەلە ئەنجام بدات، رۆژ و کاتی خۆپێشاندانەکە چوارشەممە ۲۳.۱۲.۲۰۱٥ دیاری کراوە کە لە کاتژمێر ۳ی دوانیوەرۆوە دەست پێ دەکات. شوێنی کۆبوونەوە ئێترازیەکە مێدبۆریەرپلاتسن لە ستۆکهۆلم لە وڵاتی سوید بەرێوە دەچێت.
جێی ئاماژەیە کە کۆنگرەی نەتەوی کوردستان بانگ لە هەموو کوردستانیان، ئازادیخوازان، سەر جەم پارت و لایەنە سیاسی و مەدەنیەکان دەکات بەشداری ئەو خۆپێشاندانە ئیعترازیە بن
خۆپێشاندان بۆ پشتیوانی لە گەلی کورد لە باکوری کوردستان و هەڵوێست گرتن لە هەمبەر پێشێلکاریە دژە مرۆڤیەکانی دەوڵەتی تورکیا.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان وێرایی پشتیوانی لە بڕیارەکەی ک ن ک، داوا لە کوردستانیان دەکات بەشداری ئەو خۆپێشاندانە بن و گەلی کورد لە باکووری کوردستان پشتیوانی بکەن
کات: چوارشەممە ۲۳. ۱۲.۲۰۱٥، کاتژمیر ۱٥دوا نیوەرو
شوێن: سوید، ستۆکهۆڵم، مێدبۆریەرپلاتسن