ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە زمانی سەرچاوەیەکی متمانەپێکراوەوە، شەوی دووشەممە ٢ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ی کوردی، هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماەی ئیسلامی ئێران هەڵیان کوتایە سەرماڵی گەنجێکی ١٨ ساڵ تەمەن بەناونیشانی مەتین ئەمینی کوڕی جەمشید ئەمینی لە گەڕەکی نەشمیلانی شاری سەقز و توندئاژۆیانە و بەبێ پاراستنی هیچ بنەمایەکی مرۆیی و تەنانەت بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی دەستبەسەریان کرد و لەگەڵ خۆیان بردیان.
سەرچاوەکە ڕوونی کردەوە کە هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە ڕێی تێلەفۆنەکەیەوە ڕەدیان گرتووە و پاشان دۆزیویانەتەوە و دەستبەسەریان گرتووە.
شیاوی باسە کە تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە دۆخی سڵامەتی و شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی ئەم هاوڵاتییە بەدەستەوە نییە.
ق.ش