خوێندکارێک لە کرماشان دەستبەسەر کرا

ک.م.م.ک:

شەممە ۷ی خەزەڵوەری ۲۷۲۲ی کوردی، هاوڵاتییەکی ژن بە ناوی مەهشید مەشعەشی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە لە کرماشان ڕفێندراوە.

جێی باسە کە مەهشید مەشعەشی کچی سەیدمەهرداد مەشعەشی موزیک ژەن و هونەرمەندی یارسانی شاری کرماشانە.

جێگای ئاماژەیە، کە تا کاتی ئەم هەواڵە بڵاودەکرێتەوە، لەبارەی شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی ناوبراو هیچ زانییارییەک بەردەستدا نییە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *