ک.م.م.ک:
پێنجشەممە ٥ی خەزەڵوەری ۲۷۲۲ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناوی موژگان کاووسی، زیندانی سیاسی پێشوو، دوای تەواوبوونی قۆناغەکانیی لێپرسینەوە گوازرایەوە بۆ زیندانی ئێران لە تۆنکابۆن(تنکابن).
جێی باسە ئەو هاووڵاتییە پێشتر لە ڕێکەوتی۳۱ خەرمانانی ئەمساڵ لە ماڵی تایبەتی خۆی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی ئێرانەوە دەستبەسەرکرا بوو.
جێگای ئاماژەیە، کە تا کاتی ئەم هەواڵە بڵاودەکرێتەوە، هیچ زانیارییەک لەبارەی ئەو تۆمەتانەی ئەاراستەی موژگان کاووسی کراونەتەوە،لە بەردەستدا نییە.
ع. س