ڕاستیی گیانلەدەستدانی سارینا ساعدی لەڕەوتی خۆپیشاندانەکان

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، چوارشەممە ٤ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ی کوردی، لەڕەوتی ناڕەزایی نیشاندانەکان لە چلەی گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینیی، کچێکی ١٧ساڵ تەمەن بەناونیشانی سارینا ساعدی کچی سومەییە و هاشم و خەڵکی سنە بەهۆی لێدان و کوتەکی هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران پاش ڕۆژێک خەواندن لە نەخۆشخانە، گیانی لەدەستدا.


سەرچاوەیەکی متمانەپێکراو سەبارەت بەم ڕووداوە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی کوت: سارینا لەلای دایە گەورە و باوەگەورەی بەساڵاچووی بوو کە ئێوارەی چوارشەممە، هێزێکی زۆر سەرکوتگەرەکانی ئێران هێرشیان کردە سەر ئەو گەڕەکەی ئەوانی لێ دوژیان لە سنە، و چەند باتوونیان دا لە سەر و جەستەی سارینا و ناوبراویان لە کاتێکدا لەهۆش چبوو لەسەر شەقام فڕێدا.

ناوبراو ڕوونی کردەوە: پاش ڕاگواستنی بۆ نەخۆشخانە، هێزە ئەمنییەکان هەڕەشەیان لە دایەگەورە و باوەگەورەی سارینا کرد کە نابێ بە هیچ لەونێک باسی کوتەک و لێدانی هێزە چەکدارەکان بکرێت. و کاتێک تەرمی بێ گیانی سارینا رۆژی پێنج شەمە ڕادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە، دیسان هەڕەشەیان لێکردنەوە کە هۆکاری مردنەکەی گرێ بدەن بە خۆکوژییەوە و ژێر گوشاردا، بنەماڵەی سارینایان ناچار کرد بەبێ ئەوەی بە کەسووکاری ڕابگەیەنن و بەبێدەنگی تەرمەکەی ئەسپەردەی خاک بکەن.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *