ئاشکرابوونی ناونیشانی چەندد کوژراو و برینداری دیکە

ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ناونیشانی چەندد هاوڵاتی ئاشکرابوون کە لە ڕەوتی خۆپیشاندان و ناڕەزایی دەربێنەکانی ئەم دواییانەی ئێران و کوردستان گیانیان لە دەستداوە، بریندار بوون یان دەستبەسەرکراون بەم شێوەی خوارەوەیە:

مەهاباد:

١. فریشتە احمدی پێنجشەممە ٥ی خەزەڵوەر لە سێ ڕییانی تەرەف شیلان( بەری شیلانان) فیشەکی بەرکەوت و گیانی لەدەستدا.

سەقز؛

هاوڵاتییەکی خەڵکی سەقز بەناونیشانی فەرەیدوون فەرەجی لە خۆپیشاندانەکانی شاری بانە تەقەی ڕاستەوخۆی لێکراو گیانی لە دەستدا.

بانە:

هاوڵاتییەک کە ناونیشانی ئاشکرا نەکراوە بەگرانی بریندار بووە و هەنووکە لە ژووری نەشتەرگەری نەخۆشخانەی سەلاحەدین خەوێنراوە.

قەسری شیرین
دەستبەسەرکراوان؛

١. مەهدی فەقیری کە بەهۆی زەبری هێزە ئەمنییەکان لەسەری لە دۆخێکی ناجێگیردایە و لە نەخۆشخانەی کرماشانە

٢. فەرید مەردانی

٣. کامەران باڵکانە

٤. سینا باڵئەفکەن

٥. وەحید شادمان

بە پێی هەواڵەکان دۆخی زۆرینەی دەستبەسەرکراو و بریندارەکان نادیارە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *