ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان پێنج شەمە ۵ـی خەزەڵوەری ۲۷۲۲ـی کوردی، چەندد هاوڵاتی دیکە لە شارە جیاجیاکانی کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە کە بەشداری خۆپیشاندانە گشتگیرەکانیان کردبوو دەستبەسەر کران کە ناوەکانیان بەم شێوەی خوارەوەیە:
قەسری شیرین؛
١. مەهدی فەقیری
٢. وەحید شادمان هەواڵنێری وێنەگر
سنە:
١. ئەشکان شەریفی پێنجشەممە ٥ی خەزەڵوەر دەستبەسەرکرا، ناوبراو ئێوارەی چوارشەممە ٤ی خەزەڵوەر فیشەکی بەرکەوتبوو و بریندارکرابوو
دێولان؛
١. شەرارە وەیسی لەکاتی هاتن بۆ سنە لەڕێگای سنە ــ دێولان دەستبەسەرکرا.
بەگوێرەی هەواڵە، تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە دۆخی سڵامەتی و چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەم هاوڵاتیانە بەدەستەوە نییە.
ق.ش