ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لە گەڵ بەردەوامی خۆپیشاندانەکان و ناڕەزایی دەربڕینی خەڵک لە دۆخی داسەپاو، دەدستبەسەری هاوڵاتیان بەردەوامە و کۆماری ئیسلامی سەرەڕۆیانە و بەداپڵۆسین و ڕەشبگیری وڵامی خۆپیشاندەران دەداتەوە.
لە خوارەوە ناونیشانی چەندد خۆپیشاندەرێکی دەستبەسەرکراوە لە شارە جیاجیاکانی کوردستان دەخەینەڕوو؛
١. دەڕەشاری ئیلام:
١. یاسر( چەنگیز) کاکەیی ڕۆژی یەکی خەزەڵوەر دەستبەسەرکرا
پاوە:
١. بابەک قاسمی ٢٦ ساڵ تەمەن
کامێران:
١. موحسین مارابی
قەسری شیرین:
١. سینا باڵئەفکەن
شیاوی باسە کە تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەدۆخ و چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەم هاوڵاتیانە بەدەستەوە نییە.
ق.ش


