قەسری شیرین؛ گیانلەدەستدانی هاوڵاتییەک بەتەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران

ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ئێوارەی ٤ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ی کوردی، هاوکات لەگەڵ خۆپیشاندانە گشتگیرەکان لە کوردستان و ئێران بۆ چلەی گیان بەختکردنی ژینا ئەمینی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی ئەفشین سورخەک سەنجابی دانیشتووی گەڕەکی پاڵیاوای قەسری شیرین لە گردبوونەوە و خۆپیشاندانەکانی ئەو شارە بەتەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران گیانی لەدەستدا.

بەپێی هەواڵەکە، تەرمی ئەفشین ئاشام بۆ سپای نەبی ئەکرەمی ئێران لە کرماشان ڕاگوازراوە.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هێزەکانی سپا تەرمی ئەم گەنجەیان ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکردۆتەوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *