ک.م.م.ک:
چوارشەممە ٤ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ی کوردی، هاووڵاتییەکی بە ناسنامەی “ئیسماعیل مەولودی”، کوڕی عەبدولقادر، تەمەن ٣٥ ساڵ، خەڵکی شاری مەهاباد، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران لەم شارەدا لە چلەمین روژی ناڕەزایەتی و مانگرتنی جەماوەری دژی کوشتنی ژینا ئەمینی، کوژرا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە پەیامنێری “چاونیوز”: لە شاری مەهاباد لانیکەم ٤ هاووڵاتی بە تەقەی هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران کوژراون و بریندار بوون.
ک.ح