ک.م.م.ک
سێشەمە ۳ی خەزەڵوەری ۲۷۳۲ی کوردی، بە نێزیک بوونی چڵەی کوشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن حکوومەت و دوابەدوای چەندین بانگەوازی بۆ بەردەوامیدان بە خۆپیشاندانی سەرتاسەری لە ئێران، بنەماڵەی ژینا ئەمینی لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە بە توندی گوشاریان خرایەسەر و لەم ئاراستەیە دا ئەشکان ئەمینی برایی ژینا ئەمینی هەڕەشەی دەستبەسەر کردنی لێکراوە.
ئەمەش لە کاتێک دایە کە بەیانی چوارشەممە، چڵەی گیان لەدەست دانی ژینا ئەمینیە کە بە دەستی ئێرشادی ئیسلامی گیانی لەدەست دا و دوابەدوای ئەم ڕوداوە بە دەیان هاووڵاتی کوژڕان و بە سەدان کەسی تریش بریندار و دەستبەسەر کراون.
ع. س